ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پێشووی عێراق به دوری ده‌زانێت پرۆژه یاساى بودجه به‌بێ كورد تێپه‌ڕێنێت و ده‌شڵێت: هێزه سیاسیه‌كان هیچ شوێنگه‌ره‌وه‌یه‌كیان بۆ ماده‌كانى تایبه‌ت به هه‌رێم له پرۆژه یاساكه پێشكه‌ش نه‌كردوه.
ماجد شنگالى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه: ئه‌گه‌ر پرۆژه یاساى بودجه به زۆرینه و به‌بێ كورد تێپه‌ڕێنرێت، ئه‌وا متمانه له نێوان به‌غدا و هه‌رێم نامێنێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: ئه‌و ده‌قه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند سه‌باره‌ت به پشكى هه‌رێم له پرۆژه یاساكه‌دا دایناوه، دیراسه كراوه و زانستییه، ناتوانرێت سه‌ركێشى به تێپه‌ڕاندنى بودجه‌وه بكرێت به‌پێى ئاره‌زوه سیاسیه‌كان و مامه‌ڵه ئابوریى و نه‌وتیه‌كان پشگوێ بخرێن.
سه‌باره‌ت به ده‌ستكارى كردنى ماده‌كانى تایبه‌ت به پشكى هه‌رێم شنگالى رونیكردوه‌ته‌وه: تائێستا هیچ گۆڕانكاریه‌كیان تێدا نه‌كراوه و ئه‌وه‌ى ده‌وترێت ته‌نها له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌یه، وتيشى نرخى نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه یاخود داده‌به‌زێت، بۆیه هیچ گره‌نتیه‌ك له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا نییه جگه له رێكه‌وتن.