• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, ئازار 26, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
مه‌رجی مه‌سعود بارزانی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی ئاشكرا ده‌كرێت

مه‌رجی مه‌سعود بارزانی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی ئاشكرا ده‌كرێت

by بەرێوەبەر
ئازار 13, 2021
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەرپرسی دۆسیەی پەرلەمان و حكوومەت لە بارەگای بارزانی رای دەگەیەنێت، ئەو كەسەی كە 16ی ئۆكتۆبەری كردووە، داوای لێبووردنێك لە خەڵكی كوردستان قەرزارە و ئەوكاتەی داوای لێبووردنی كرد، ”دانیشتن و كۆبوونەوەش“ لەگەڵیدا ئاساییە.
ئامینە زكری، بەرپرسی دۆسیەی پەرلەمان و حكوومەت لە بارەگای بارزانی، لە نووسینێكیدا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە، رای گەیاندووە: ”ئەم چەند ڕۆژە زۆر قسە لەسەر دانیشتنێكی سەرۆک بارزانی و کەسێک لە حزبێکی دیکە دەکرێت، سەرەتا دەبێت بڵێم جەنابی سەرۆک هەموو کات و هەموو سەردەمێک، ئەگەر زانیبێتی بابەتێک ئاشتیی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە، سەقامگیریی سیاسی دروست دەکات، هیچکات دوو دڵ نەبووە، تەنانەت ئەگەر لەسەر حیسابی قوربانیدانی خۆی و حزبەکەشی بووبێت، مێژوو لەسەر ئەم قسەیەم شاهێدە“.
جەختیشی لەوە كردۆتەوە، لەبارەی بابەتی ئەم دانیشتنەی کە ئێستا باسێکی گەرمە، ”دەبێت بپرسین ئایا سەرۆک بارزانی کێشەی كەسی لەگەڵ کەسێک هەیە؟ ئایا ئەوەی لە کەرکووک و ١٦ی ئۆکتۆبەر کرا بەرانبەر سەرۆک بارزانی بوو یان بەرانبەر بە هەموو گەلی کوردستان؟ کێ هەبوو لەم وڵاتە دڵی نەشکێت؟ چ کوردێک ئازاری نەبینی بەهۆی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە؟“.
ئامینە زكری لە كۆتایی نووسینەكەیدا ئاشكرای كردووە، کەسێک ١٦ی ئۆكتۆبەری کردبێت، ”داوای لێبووردنێک لە هەموو خەڵکی کوردستان و گەلی کوردستان قەرزارە، ئەگەر ئەمە ڕوویدا، ئەو کات دانیشتن و کۆبوونەوەش ئاساییە“.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا باس له‌ ئه‌گه‌ری دانیشتنی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌كرا و چه‌ند هه‌وڵێكی نێوه‌ندگیریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خرابوونه‌ گه‌ڕ.

ShareTweetShare
Previous Post

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رونكردنەوەیەك لەسەر كاریگەری ڤاكسینەكان بڵاودەكاتەوە

Next Post

هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سیده‌كانه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بەرێوەبەر

Next Post
هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سیده‌كانه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سیده‌كانه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ