
هێزی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له سیده‌كان رایگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه نییه و هێزەکانیان لێی بەرپرس نیین.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر تەقینەوەکەی ڕۆژی 12ی ئەم مانگە لە سیدەکان، رایگه‌یاند، له‌و تەقینەوەیەدا پێشمەرگەیەکی پاتری گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندرابوو، لەسەر ئەم ڕووداوە هەواڵ بڵاوکرایەوە و بزوتنەوەی ئێمە بەرپرس نیشاندرا.
راشیگه‌یاندووه: ئەو ڕووداوە بە ئازارە لە گەروی سنگانی سیدەکان لە هەرێمی خواکورک ڕوویدا، شوێنی ناوبراو لە سەردەمی سەددام-دا زۆر مینی تێدا چێندراوە، ساڵی 2019 تا 2020ـیش لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی توركیا هەندێک شوێنی مینی تێدا چێندراوە، هەم خەڵکی ناوچەکە و هەمیش کاربەدەستانی ناوچەیی پارتی، ئاگادار کراونەتەوە کە ئەو ناوچەیە شوێنێکی سەربازیی و مینڕێژکراوە و هۆشیاریی پێویست دراوە، بەڵام 12ی ئەم مانگە سەرەڕای ئەوەی ئەمانەش زانراوە، هێزەکانی پارتی چوونەتە شوێنە مینڕێژکراوەکان و لە ئەنجامیدا ئەم ڕووداوە بە ئازارە ڕوویداوە.
لە کۆتاییشدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، جەختی لەوە کردووەتەوە؛ کە هیچ پەیوەندییەکی هێزەکانمان بەو ڕووداوەوە نییە و لەم تەقینەوەیەدا بەرپرس نیین.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر لیوا بابه‌كر فه‌قێ، به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندبوو، ئه‌و مینه‌ی به‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه دانرابوو.