خانمه ئه‌كته‌رێكی فه‌ره‌نسی له رێوره‌سمی خه‌ڵاتی سینه‌مایی سیزار به خۆڕوتكردنه‌وه ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و داخستنی هۆڵه‌كانی سینه‌ما و شانۆ نیشاندا.
كورین ماسیرۆی ته‌مه‌ن 57 ساڵ كه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین دیزاین بانگهێشتی مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی سیزار كرابوو، له‌كاتێكدا پێستێكی هاوشێوه‌ی پێستی گوێدرێژی له‌به‌ركردبوو، چووه سه‌ر شانۆ و دواتر خۆی رووتكرده‌وه.
ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر سنگی نوسیبووی “نه كلتورێك و نه داهاتوویه‌ك”. هاوكات وه‌ك داوایه‌كیش له ژان كاستێكس سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا له سه‌ر پشتی نوسیبووی، “هونه‌رمان بۆ بگه‌ڕێنه‌وه ژان”.
ماوه‌ی سێ مانگه له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا هۆڵه‌كانی سینه‌ما و شانۆ له فه‌ره‌نسا داخراون و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی به‌شێك له هونه‌رمه‌ندانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت بۆ پارێزگاری له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان له ماوه‌ی په‌تای كۆرۆنادا هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگرێت.