ئیلۆن مەسك دامەزرێنەری كۆمپانیای “سپێكس ئێكس” ئاشكرایدەكات: لەمساڵدا خێرایی ئەو ئینتەرنێتەی دابینی دەكات بۆ دوو هێندە بەرز دەبێتەوە و كاتی وەڵامدانەوەش كەمدەكات.
ئیلۆن مەسك لە تۆڕی كۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویكردوەتەوە: لەمساڵدا خێرایی ئینتەرنێت زیاد دەكات و دەگاتە 300 مێگابایت لە چركەیەكدا، هەروەها كاتی وەڵامدانەوە دادەبەزێت بۆ ms20 “مللی سێكەند”.
كۆمپانیای “سپەیس ئێكس” لە رێگەی بەرنامە نوێكەی “ستارلینگ” خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دابین دەكات كە خێرایی لەنێوان 50 بۆ 150 مێگابایتە لە چركەیەكدا و كاتی وەڵامدانەوە 20 بۆ 40 مللی سێكەندە.
بەپێی زانیاریەكان، مەسك هەوڵی ئەوە دەدات 12 هەزار مانگی دەستكردی بچوك لە خولگەی زەوی جێگیر بكات و خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی وایەرلێسی خێرا بۆ سەرجەم ناوچەكانی جیهان دابین بكات.