
جوان رۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم باس له‌وه‌ده‌كات: ره‌وشی ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له مه‌ترسیدایه و داوایان كردوه كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت بكرێت به‌و بابه‌ته‌وه.
جوان رۆژبه‌یانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتى: ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كان به هۆی ئه‌و ته‌عریبه‌ی هه‌یه له مه‌ترسیدایه و داوامان كردوه كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت بكرێت به‌و بابه‌ته‌وه و په‌له بكرێت له ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه.
وتیشى: په‌رله‌مان له رابردودا چه‌ندین بڕیاری له‌باره‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانه‌وه ده‌ركردوه، ده‌مانه‌وێ په‌رله‌مان بڕیاری نوێ بۆ راگرتنی ته‌عریب ده‌ربكات و ره‌وشی ناهه‌مواری ئه‌و ناوچانه بوه‌ستێندرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كان جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: وه‌ك هه‌وڵێك بۆ باسكردنی ره‌وشی ئه‌و ناوچانه له رووی مێژویی و جیۆگرافییه‌وه دوو په‌رتوك چاپ كراون ، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و بڕیار و یاسایانه‌ی له‌باره‌ی ناوچه كوردستانیه‌كان ده‌ركراون له چوارچێوه‌ی په‌رتوكدا كۆكراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م وه‌ك راستیه‌كی مێژویی و هه‌م وه‌ك دیكیۆمێنت بمێننه‌وه.