كیم یۆ جۆنگ خوشكى كیم جۆنگ ئون سه‌ركرده‌ى كۆریاى باكور ئیداره‌ى جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا هۆشیار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئاشتیتان ده‌وێت ئه‌وا دوربكه‌ونه‌وه له دروستكردنى كێشه.
ئاژانسى هه‌واڵى ناوه‌ندى كۆریاى باكور بڵاویكردوه‌ته‌وه: كیم یۆ جۆنگ هۆشداریه‌كى ئاڕاسته‌ى ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا كردوه و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، “ئه‌گه‌ر واشنتۆن ئاشتى ده‌وێت، ئه‌وا پێویسته دوربكه‌وێته‌وه له دروستكردنى كێشه”.
كیم یۆ جۆنگ كه به‌هێزترین ژنى كۆریاى باكوره و راوێژكارى براكه‌یه‌تى، جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: ئه‌وه ئامۆژگاریه‌كه بۆ ئیداره‌ى ئه‌مریكا كه هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات له‌وبه‌رى زه‌ریاكانه‌وه بۆنى بارود له خاكه‌كه‌ماندا بڵاوبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بۆ ماوه‌ى 4 ساڵى داهاتو به ئارامى بخه‌ون، كارێك مه‌كه‌ن كه توشى ماندوبونتان بكات.
پێشتریش ئیداره‌ى جۆبایدن بڵاویكردبوه‌وه، هه‌وڵى په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كۆریاى باكور داوه به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بوه تائێستا، ئه‌وه‌ش له‌پێناو سنورداركردنى مه‌ترسیه‌كانى زیادبونى گرژیه‌كان.