سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌ڵه‌بجه دراوه، و هیوادره له داهاتودا خزمه‌تێكی شایسته‌تری هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى یادی 33 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پێویسته هه‌میشه هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری شه‌هیدان و بریندارانی هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه و ده‌بێت ئێمه‌ش هه‌میشه یادی شه‌هید و قوربانیانی ئه‌و تاوانه، زیندو رابگرین و كاربكه‌ین بۆ رێگه‌گرتن له دووباره‌بونه‌وه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد.
وتیشى، به رێز و شكۆوه یادى كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ینه‌وه و حكومه‌تى هه‌رێم هه‌میشه خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، به ئه‌ركێكی له پێشینه‌ی خۆی ده‌زانێت.”
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 16-3-2021، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه یادی 33 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه كیمیاباران كرا‌و و به‌هۆیه‌وه زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربون .