• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
شەممە, ئایار 24, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
پەرلەمانی كوردستان داوایەك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوە مرۆییەكان دەكات

پەرلەمانی كوردستان داوایەك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوە مرۆییەكان دەكات

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوە مرۆییە جیهانییەكان دەكات، ئەو تاوانە دژ بە ‌مرۆڤایەتییە بەجینۆساید بناسێنن.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی یادی 33 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە بڵاویكردوەتەوە: 16ی 3 لە ‌یادگە ‌و رۆژژمێری گەلەكەماندا برینێكە هەرگیز ساڕێژ نابێت و لەویژدانی هەمو كوردێكدا ئازارێكی قوڵ و بێكۆتایە، لاپەڕەیەكی رەشە لەمێژوی حوكمڕانی رژێمی بەعسی لەناوچو، ئەم تاوانە دژ بەمرۆڤایەتیەش بەتەنها بەرامبەر گەلەكەمان نەكراوە، بەڵكو تاوانێكە بەرامبەر ‌مرۆڤایەتی، هاوشێوەی هیرۆشیماو ناكازاكی و هۆلۆكۆستە.
ئەوەش هاتوە: داواكارین لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوە مرۆییە جیهانییەكان، ئەم تاوانە دژ بە ‌مرۆڤایەتییە بەجینۆساید بناسێنن، بۆئەوەی لەهیچ كونجێكی جیهاندا جارێكی تر دوبارە نەبێتەوەو گەلی كوردستانیش لەهەر هەرەشەیەكی لەوجۆرە بپارێزن.
سەرۆكایەتی پەرلەمان جەختیلەوەشكردوەتەوە: هەروەها پێویستە لەسەر حكومەتی عێراقی فیدراڵ كار بە بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكان و مادەی 132 لە دەستوری عێراق بكات بۆ قەرەبوكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی هەڵەبجە، ئەركی ئەنجومەنی نوێنەرانیشە یاسایەكی تایبەت بەجینۆسایدناساندنی گەلی كوردستان دەربكات و تێیدا مافی كەسوكاری شەهیدان و قوربانییان بچەسپێنرێت، لەپێناو قەرەبوكردنەوەی زیانە مادی و مەعنەوییەكانیان و ئەو زەبرە دەرونییەی بەریان كەوتوە.

……………..
پەیامی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا
سەرۆكایەتیی پەرلەمان: “3/16 لەیادگەو ڕۆژژمێری گەلەكەماندا برینێكە هەرگیز ساڕێژ نابێت”
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی هەڵەبجە، هەورامان و شارەزوور..
جەماوەری كوردستان..
ئەمڕۆ 2021/3/16، سی و سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر كیمیابارانكردن و كۆمەڵكوژیی شاری هەڵەبجەی زامدار.
3/16، لەیادگەو ڕۆژژمێری گەلەكەماندا برینێكە هەرگیز ساڕێژ نابێت و لەویژدانی هەموو كوردێكدا ئازارێكی قووڵ و بێكۆتایە، كیمیابارانكردنی هەڵەبجەو هەورامان و شارەزوورو دێهاتەكانی دەوروبەریان، لاپەڕەیەكی ڕەشە لەمێژووی حوكمڕانێتیی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، ئەم تاوانە دژ بەمرۆڤایەتییەش بەتەنها بەرامبەر ڕۆڵەكانی گەلەكەمان نەكراوە، بەڵكو تاوانێكە بەرامبەر ‌مرۆڤایەتی، هاوشێوەی هیرۆشیماو ناكازاكی و هۆلۆكۆستە، بۆیە لەم یادە خەمناكەدا جارێكی تر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە گەورەیە ڕیسواو مەحكوم و شەرمەزار دەكەین، هاوكات داواكارین لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە مرۆییە جیهانییەكان، ئەم تاوانە دژ بەمرۆڤایەتییە بەجینۆساید بناسێنن، بۆئەوەی لەهیچ كونجێكی جیهاندا جارێكی تر دووبارە نەبێتەوەو گەلی كوردستانیش لەهەر هەڕەشەیەكی لەوجۆرە بپارێزن.
هەروەها پێویستە لەسەر حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ، كار بەبڕیاری دادگای باڵای تاوانەكان و مادەی 132 لەدەستووری عێڕاق بكات بۆ قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی هەڵەبجە، ئەركی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیشە یاسایەكی تایبەت بەجینۆسایدناساندنی گەلی كوردستان دەربكات و تێیدا مافی كەسوكاری شەهیدان و قوربانییان بچەسپێنرێت، لەپێناو قەرەبووكردنەوەی زیانە مادی و مەعنەوییەكانیان و ئەو زەبرە دەروونییەی كەبەریان كەوتووە.
لێرەدا دووپاتی دەكەینەوە كە پێویستە ئاوڕێكی جدی لە كەسوكاری قوربانیان بدرێتەوەو حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی چڕ بكاتەوە بۆ خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری قوربانیان و چارەسەركردنی بەركەوتووانی چەكی كیمیاوی و گەڕان بەدوای ونبووەكانی ئەم تراژیدیا مرۆییە كەموێنەیەو دابینكردنی بودجەو شایستەی دارایی پێویست بۆ پارێزگای هەڵەبجە، هاوشێوەی پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان.
وەك پەرلەمانی كوردستانیش بەئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین كەپاڵپشتیی تەواوی داواكارییەكانی خەڵكی بەشمەینەتی هەڵەبجەو ناوچە زیانلێكەوتووەكانی دەوروبەری بین و پەرلەمانتاران بەگشتی و پەرلەمانتارانی سنووری هەڵەبجەو لیژنە تایبەتمەندەكانیش ڕادەسپێرین كە بەردەوامبن لەچاودێریكردنی ڕەوشی بەرەوپێشەوەچوونی شارەكە لەسەر ئاستی تەندروستی، پەروەردەو فێركردن و ڕۆشنبیری، خزمەتگوزارییە گشتییەكان، هاوكات بەدواداچوونی بەردەوام بۆ كێشەو گرفتەكانیان بكەن و لەگەڵ دامودەزگاكانی حكومەتدا بەدەنگ ویست و داخوازی و جێبەجێكردنی داواكانیانەوە بچن.
نەمری بۆ شەهیدانی مەرگەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەو سەرجەم شەهیدانی كوردو كوردستان.
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان
2021/3/16

ShareTweetShare
Previous Post

ئێران ڤاكسینێكی راگەیاند

Next Post

جوتیار عادل: ئەمرۆ شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

بەرێوەبەر

Next Post
جوتیار عادل: ئەمرۆ شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

جوتیار عادل: ئەمرۆ شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ