
فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه په‌لامارى په‌رله‌مانتارى گۆڕانیان دابێت و جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه، هێرش كراوه‌ته سه‌ر مام جه‌لال ره‌مزى گه‌وره‌ى گه‌له‌كه‌مان و په‌رله‌مانتارێكیشمان.
فراكسیۆنى یه‌كێتى له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ى ناو په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: له دانیشتنی تایبه‌ت به یادی سی وسێ ساڵه‌ى كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ئێمه ته‌ركیزمان له‌سه‌ر قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌نگاوه‌كانی خزمه‌تكردنی ئه‌و شاره زوڵملێكراوه بوو، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان كه پێشتر پلانیان بۆ داڕشتبو، له بری پێشنیاز بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه و سه‌ركۆنه‌ی رژێمی به‌عس، په‌لاماری ڕابه‌ر و ره‌مزی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان مام جه‌لال سیمبولی ئازادی و شۆڕش و قوربانیدانیدا.
ئه‌وه‌ش هاتوه: ئێمه پێشتر ئاگاداری ئه‌و هه‌نگاوه‌بوین و فراكسیۆنه‌كه‌یانمان ئاگاداركرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رسور بون له‌سه‌ر ئه‌و چه‌واشه‌كاریانه، بۆیه ئێمه‌ش هه‌وڵی راگرتنی ئه‌و چه‌واشه‌كاریانه‌ماندا، هه‌رگیز ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز نه‌په‌لاماری په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان داوه‌و نه هێرشیاركردوه‌ته سه‌ری، بێگومان هه‌وڵی خۆ به پاڵه‌وانكردن و موزایه‌ده‌ی فه‌یسبوكچیه‌كان گه‌یشتوه به ئاستێك كه هیچ ئه‌ده‌بیاتێكی سیاسی تێدا ڕه‌چاو ناكرێت، هاوكات ئێمه له‌وه تێده‌گه‌ین كه گه‌لی عێراق له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نزیك ده‌بێته‌وه و ئه‌م خۆ به‌پاڵه‌وانكردنانه‌ش ئامانجه‌كه‌ی ڕونه.
فراكسیۆنى یه‌كێتى رونیشیكردوه‌ته‌وه: دوباره هه‌مو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ كه‌سێك په‌لاماری ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌داوه، گرته ڤیدیۆییه‌كانیش شایه‌تی وته‌كانمانن، لێره‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین هه‌مو ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌مان هاوهه‌ڵوێستن له‌سه‌ر ڕاگرتنی بێڕێزیكردن به شكۆی گه‌لانی عێراق مام جه‌لال، هه‌ر ناوهێنان و دیمه‌نێكیش ده‌لاله‌ته له هه‌مو فراكسیۆنی یه‌كێتی، بۆ ڕاگرتنی پشێویه‌كان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان رێكاری گرتوته به‌رو بۆ ئه‌و كاته رێگری له‌و په‌رله‌مانتاره كراوه بێته‌وه ناو ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانه‌وه،وئه‌م ڕه‌فتاره نامه‌سئولانه هیج خزمه‌تێك به پرسی هه‌ڵه‌بجه و قوربانیانى ئه‌و مه‌رگه‌ساته ناكات.