نوێترین هەواڵ

ئیبراهیمۆڤیچ دوای 5 ساڵ دابڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

دوای 5 ساڵ ده‌ستبه‌رداربوونی له‌یاری نێوده‌وڵه‌تی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بانگهێشت ده‌كرێته‌وه‌ بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامى جیهانی 2022.
یانی ئه‌ندروسۆن به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سوید، ڕایگه‌یاندووه‌: ئیبراهیۆڤیچ ناوى له‌ ریزبه‌ندی یاریزانه‌ بانگێشتكراوه‌كانه‌ له‌نێو ئه‌و لیسته‌ى ناوه‌كان كه‌ بۆ یاریكردن له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سوید ئاماده‌یه‌ . 
ئیبراهیمۆڤیچى ته‌مه‌ن 39 ساڵ ماوه‌ی 5 ساڵه‌ ده‌ستبه‌رداری یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی.
ئیبراهیمۆڤیچ كه‌ به‌ ئێبرا  ناوده‌برێت ،له‌ ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2001 تا 2016 له‌ 112  یاریدا 62 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سوید تۆماركردووه‌.

هەواڵی دواتر

مستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک راگەیاند

لەیەکەم هەڵویستی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، مستەفا کازمی سەرۆک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .