
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هیوای جەژنێکی ئارام، سەرکەوتن و ساڵێکی خۆشی بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان خواستووە. هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی کازمیی کردووە و هیوای ئارامی، سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکانی بۆ عێراق خواستووە.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك وه‌زيران كازمى، پيرۆزبايى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/3/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵه‌وه پێگه‌يشت. له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران كازمى پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى جه‌ژنێكى ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ به‌ڕێزيان و گه‌لى كوردستان خواست. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران كازمى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايييان و هيواى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كانى بۆ عێراق خواست.