
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هۆشدارى ده‌داته وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له مه‌ترسیه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و گردبونه‌وه جه‌ماوه‌رییانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
نوسینكه‌ى هه‌رێمیى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى ناوچه‌كه كه گردبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رییان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت كار ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌هێزكردنى توانا نیشتمانیه‌كان بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا.
رونیشكراوه‌ته‌وه: گردبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان ده‌بنه هۆى زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى په‌تاكه و بارودۆخ بۆ ده‌ركه‌وتنى مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌ندروستى گشتى ده‌ڕه‌خسێنێت.
رێكخراوه‌كه هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه: له‌ساڵى 2020 هه‌وڵه‌كان بونه هۆى كۆنترۆڵكردنى په‌تاى كۆرۆنا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى چه‌ندین گردبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى یاخود ئه‌نجامدانى به ژماره‌یه‌كى دیاریكراو، ئه‌مساڵیش ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى دابه‌شكردنى ڤاكسینه‌كان تائێستاش په‌تاكه قه‌یرانێكى گه‌وره‌ى ته‌ندروستى گشتییه، بۆی پێویسته ئه‌و وڵاتانه و ئه‌و گردبونه‌وه جه‌ماوه‌رییان هۆشداربن.