به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه‌ی پرسی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی له ناو په‌رله‌مانی ئوستراڵیا خرایه به‌ر باس، ئه‌مجاره‌یان چه‌ند گرته‌یه‌كی سێكسی كه له ناو بینای ئه‌و دامه‌زراوه‌یه تۆمار كرابوون، بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌ی گرته‌كانی بۆ راگه‌یاندنه‌كانی دزه پێكردووه، باسی له‌وه‌كردووه، چه‌ندین گرته‌ی له‌و شێوه‌یه‌ی به‌ده‌ستگه‌یشتووه و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات به‌شێك له كارمه‌ندانی په‌رله‌مانی ئوستراڵیا تووشی داڕمانی ئه‌خلاقی بوون.
به‌پێی ئه‌و گرتانه به‌شێك له كارمه‌نده‌كان له شوێنی كار و دانیشتنی په‌رله‌مانتاران و ته‌نانه‌ت شوێنی به‌جێگه‌یاندنی كاروباره ئایینیه‌كان سه‌رقاڵی سێكسن و كه‌سانی له‌شفرۆشیشیان بردوه‌ته ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مان.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه دوای ئه‌وه دێت كه ریتنی هیگینز كارمه‌ندی پێشووی په‌رله‌مان رایگه‌یاندبوو، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێكی پێشوو له‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ر و له ترسی له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌ی نه‌یوێراوه سكاڵا تۆمار بكات.
دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند كارمه‌ندێكی تر هه‌مان بابه‌تیان باس كرد و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و چه‌ندین گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته رێكخران.
سكۆت مۆریسن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستراڵیا سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان و ناوه‌رۆكی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، ئه‌و كارانه قێزه‌ونن و نابێت بابه‌ته‌كه به سیاسی بكرێت و ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و حاڵه‌تانه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.