ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منى ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند، له‌هێرشێكدا له‌ناو ناوه‌ندێكى بازرگانى له شارى بولدیر له‌ویلایه‌تى كولورادۆ، به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه 10 كه‌س كوژران.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منى ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر هێرشه‌كه ڕایانگه‌یاند، یه‌كێك له‌كوژراوه‌كان پۆلیسه و هێزه‌كانى پۆلیس كه‌سێكیان به‌بریندارى ده‌ستگیركرد، كه گومانى لێده‌كرێت هێرشبه‌ره‌كه بێت.
هێزه‌كانى پۆلیس ورده‌كارى ڕوداوه‌كه‌یان باس نه‌كرد كه له ماركێتێكى فرۆشتنى سه‌وزه و میوه له‌ناوچه‌ى تیبل میسا ڕویداوه، له‌كاتێكدا پێشتر پولیسى بولدیر ڕایگه‌یاندبو، هێزه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتونه‌ته شوێنى ڕوداوه‌كه و یه‌كه‌یه‌كى زۆرى پیاوانى ئاسایش له‌و شوێنه بڵاوه‌یان پێكراوه .