جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و میسر و ئوردن، بڕیاره سه‌رۆككۆماری میسر و پاشای ئوردن سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
زافر ئه‌لعانی جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به ڕووداوی راگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆككۆماری میسر و شا عه‌بدوڵلا پادشای ئوردن بۆ عێراق به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان و بونیادنانی به‌ره‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆیه له ناوچه‌كه.
وتیشى، بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه 25-3-2021 سه‌رۆككۆماری میسر و پاشای ئوردن سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ عێراق ئه‌نجامبده‌ن و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له شاری به‌غدا كۆببنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی بكه‌ن.
زافر ئه‌لعانی رونیشیكرده‌وه، كۆبونه‌وه‌ى داهاتوی لوتكه‌ی نێوان عێراق و میسر و ئوردن ته‌واوكاری دوو كۆبونه‌وه‌كه‌ی پێشووی لووتكه‌یه، كه له قاهیره و عه‌مان كراون و لوتكه‌ی سێیه‌میش له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تشرینی یه‌كه‌م له قاهیره و ئابی 2020 له عه‌مان كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له نێوان میسر و عێراق و ئوردن به‌ڕێوه‌چو، جه‌خت له سه‌ر فراوانكردنی هاریكاری ئابوری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌رسێ وڵاته كرایه‌وه، به‌جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بهدیبیهَنێت و خزمه‌تی پرسه عه‌ره‌بیه‌كان بكات.