سه‌رۆكى فراكسیۆنى عێراقیون ئاشكراى كرد، له‌لایه‌ن فراكسیۆنه سیاسیه‌كانه‌وه ده‌ستێوه‌ردانێكى زۆر له بڕگه‌كانى بودجه‌ى گشتى عێراقدا ده‌كرێت و ده‌ڵێت: به‌هۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه رێكه‌وتنه‌كان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه دواخراوه.
هیشام سوهێل سه‌رۆكى فراكسیۆنى عێراقیون له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، لیژنه‌ى دارایى نه‌یتوانیوه زۆربه‌ى بابه‌ته‌كانى تایبه‌ت به بودجه چاره‌سه‌ر بكات و ده‌ركه‌وتوه كێشه‌یه‌كى زۆرى تێدایه.
وتیشى، دۆسێى راده‌ستكردنى 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌به‌غدا بوه هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌مو رێكه‌وتنه‌كان و دواخستنى ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى په‌رله‌مانى عێراق پێى وایه، ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوش ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه نادرێت و ڕه‌نگه بۆ چه‌ند رۆژێكى تریش دوابخرێت.