به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له نه‌ورۆزدا به‌ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار رویان له‌هه‌ولێر كردوه و ده‌ڵێت: پێده‌چێت له رۆژانی داهاتو ژماره‌كه زیاتر ببێت.
نه‌ریمان فازڵ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر بهروداوى راگه‌یاند، 34 هه‌زار گه‌شتیار له سێ بۆ چوار رۆژی رابردو و له نه‌ورۆزدا هاتونه‌ته پارێزگای هه‌ولێر وپێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی نه‌مانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شاره‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق، له رۆژانی داهاتوو ژماره‌كه زیاتر ببێت.
رونیشیكرده‌وه، هۆكارى كه‌مبونه‌وه‌ی گه‌شتیاران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێنمایه‌كانی حكومه‌ت و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، ئه‌مه‌ش وایكردوه رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران له عێراقه‌وه بۆ هه‌ولێر به‌راورد به ساڵانی رابردوو به‌ڕێژه‌ی50٪ كه‌مبكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر باسیله‌وه‌شكرد، له‌سه‌ره‌تای ساڵ جموجۆڵێكی باش هه‌بوه و له‌و ناوچانه كه به‌فریان لێ ده‌بارێت چالاكی ئه‌نجامدراوه و گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی هه‌ولێریان كردوه و به‌گشتی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نزیكه‌ی 200 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه.