• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
راگەیەنراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە

راگەیەنراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

نوسینگەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئاماری رۆژانی نەورۆزی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کە لە ١٦ی ئەم مانگەوە تا ٢٣ی مانگ ٤٢ هەزار و ٧٧٢ گەشتیار سەردانی سەردانی پارێزگاکەیان کردووە.

دەقی راگەیندراوەکەی نوسینگەی پارێزگاری هەولێر:

بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز کە لەلایەن بەڕێز پارێزگاری هەولێر و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئامادەکرابوو، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، هەروەها دابینکردنی هاتووچۆیەکی ئاسودە و سەلامەت لەچونە سەیران و پابەندبونی هاوڵاتییان بەڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا و پاراستنی ژینگە لەسەیرانگە و شوێنە گشتیەکان، ڕۆژانی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لەسنووری پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:

یەکەم/ گەشت و گوزرا:

لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە سنووری پارێزگای هەولێر، چەندین لێژنەی تایبەت پێکهێنرا بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ڕووی گەشتیاران، لە ماوەی یەک ھەفتەی رابردوودا لە 16ی ئازار تاوەکو 23ی ئازار، (42,772) چل و دوو هەزار و حەوت سەد و حەفتا و دوو گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە، کە بەتەنها لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز لە 21ی ئازار تاوەکو 23ی ئازار، (16,210) شانزە هەزار و دوو سەد و دە  گەشتییار لە ناوەراست و خوارووی عێراقەوە سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە، هەروەها کۆی گشتیی هاوڵاتییان و هاوشاریانی پارێزگای ھەولێر کە چوونەتە سەیران لەھەر 3 رۆژی جەژنی نەورۆز (490) چوارسەد و نەوەت ھەزار کەس بوونە.                                                          

دووەم/ هاتووچۆی هەولێر:-

پلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز چۆن داڕێژرابوو بەهەمان شێوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی هەولێر تەواوی بڕگەکانی جێبەجێکران، بەوشێویەش بەخۆشحاڵییەوە هاوڵاتیان لەکاتی چون وگەڕانەوەیان لەسەیرانگاکان توشی ئاستەنگی هاتووچۆی گەورە نەبوون، وەتەنها قەرەباڵغیەکی ئاسایی لەسەر ڕێگایەکان بەهۆی زۆری ژمارەی سەیرانکاران پەیدابوو، سەبارەت بەڕوداوەکان لە 3 ڕۆژی جەژنی نەورۆز بەداخەوە (7)ڕوداوی هاتووچۆی مەترسیدار ڕوویاندا کە لەنجامیاندا بەداخەوە (27) کەس برینداربون و (4) کەسیشیان گیانیان لەدەستدا.

سێیەم/ پۆلیسی هەولێر:-

سەبارەت بە پلانی ئەمنی و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و ئامادەباشی هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بەبێ گیرو گرفت تەواوی بڕگەکانی جێبەجێکران و سەرکەوتوو بوو، لەهەرسێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز ئاماری تاوانەکان بەمشیوەیەی بوو، (92) تاوان تۆمارکراوە، (87) تاوان ئاشکراکراوە و تاوانباران دەستگیرکراون،  (5) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە.

چوارەم/ بەرگری شارستانی:-

تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز لە ئەرک دابوون، لەوماویەشدا (10) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە و (1) حاڵەتی ڕزگارکردن لەخنکان هەبووە، سەرجەم حاڵەتەکان لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.                                                          

ویڕای دەستخۆشیمان لەهێزە ئەمنیەکان و تیمە تەندروستییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لەسێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا، لێرەوەش جارێکی تر وەکو پارێزگای هەولێر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی هەولێری پایتەخت دڵنییا دەکەینەوە وەک هەمیشە لەخزمەتی ئێوەدا دەبین و بەهەموو توانایەکمانەوە بەپشت بەستن بەتوانا و چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ، شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی سەلامەتی و پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵتان و دەستەبەرکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، جارێکی تر سوپاس بۆ یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکان و تیمەکانی شارەوانی، لەسەرجەم قەزا و ناحییەکان، کە لە سێ ڕۆژی نەورۆزدا ڕێگریانکرد لەئەنجامدانی سەرپێچی و دروستکردنی زێدەڕۆیی، کە بەداخەوە چەند کەسێکی نابەپرس بە قۆستنەوەی ڕۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز بەنیازبوون زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتیی ئەنجامبدەن.

لەکۆتایدا سەرەڕایی هەموو ئەو ئامادەکاری و ماندووبوونەی تیمە تەندروستییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە سێ ڕۆژەی جەژنی نەورۆز کرابوون لەپێناو پاراستن و هۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتییان، بۆ خۆپارێزی و پارێزگاریکردن لە ژینگە، بەڵام بەداخەوە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان بەو شێوەیی چاوەڕان دەکرا لێیان بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو دۆخە هەستیارەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دووچاری هاتووین، پابەند نەبوون لەجێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و پاک ڕاگرتن و پاراستنی ژینگە و شوێنە گشتییەکان، کە بەداخەوە ئەم پابەندنەبوونەشیان وایکرد ژینگەی سەیرانگا و شوێنەگشتییەکان پیسبکرێت و دۆخی تەندروستییش لەشارەکەمان سەخت تربێت.

ShareTweetShare
Previous Post

هاوپەیمانان 18 حەشارگەی داعش لە قەرەچوغ وێران دەكەن

Next Post

تاقیکردنەوەیەک چەند سوودێکی چاوەڕواننەکراوی ڤیاگرا ئاشکرادەکات

بەرێوەبەر

Next Post
تاقیکردنەوەیەک چەند سوودێکی چاوەڕواننەکراوی ڤیاگرا ئاشکرادەکات

تاقیکردنەوەیەک چەند سوودێکی چاوەڕواننەکراوی ڤیاگرا ئاشکرادەکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ