محه‌مه‌د شه‌به‌كى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگۆكانى له‌سه‌ر گۆڕانكارى له نرخى دراودا یه‌كلایى كرده‌وه و ده‌ڵێت: هیچ داواكاریه‌ك بۆ دابه‌زاندنى نرخى دۆلار نییه، هه‌روه‌ها ماده‌ى 11ى تایبه‌ت به پشكى هه‌رێمى كوردستان هۆكارى دواكه‌وتنى تێپه‌ڕاندنى بودجه‌یه.
محه‌مه‌د شه‌به‌كى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ى وتوه: ماده‌ى 11ى تایبه‌ت به رێكه‌وتنى نه‌وتى و شایسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى حساباته‌كانى ساڵانى 2004 تا 2020 تائێستاش رێگره له‌به‌رده‌م گفتوگۆى نێوان لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرۆژه یاساى بودجه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: كوتله سیاسیه‌كان ده‌ستوه‌ردانیان كردوه و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كیان داوه به سه‌ركردایه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستێكی ئاشكرایان هه‌بێت سه‌باره‌ت به ماده‌ى 11 و پابه‌ندبون به راده‌ستكردنى شایسته‌كان به حكومه‌تى فیدراڵ و ئه‌ویش پابه‌ندبێت به راده‌ستكردنى شایسته‌كانى هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به ده‌ستكارى كردنى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار وتویه‌تى: كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار له تایبه‌تمه‌ندى و سیاسه‌ته‌كانى بانكى ناوه‌ندییه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى له‌و باره‌یه‌وه رێكه‌وتن كراوه و په‌رله‌مان و لیژنه‌ى دارایى په‌یوه‌ندیان به‌و بابه‌ته‌وه نییه، هه‌روه‌ها هیچ داواكاریه‌ك له په‌رله‌مانه‌وه نییه و له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندى قسه‌نه‌كراوه بۆ دابه‌زاندنى نرخى دۆلار، به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند داواكاریه‌كانى په‌رله‌مانتاران هه‌یه.