یەکەم: رەتی دەکەیتەوە چانسێکی نوێ بدەیت بە خەڵک.
دوەم: چاوەڕێی شتی گەورە دەکەیت لەو کەسەی کە دێتە ژیانتەوە، پێشتر خەیاڵ دەکەیتەوە لەوەی دەبێت کەسێکی چۆن بێت.
سێیەم: ناڕۆیت بۆ هیچ شوێنێک و چالاکی نوێ تاقیناکەیتەوە لەگەڵ هاوڕێ و کەسانی چواردەورت.
چوارەم: وابیردەکەتەوە هەمو کەسێک خراپە، یان هیچ کەسێک ناتوانێت لە تۆ تێبگات.
پێنجەم: وابیردەکەتەوە نابێت شتە تایبەتییەکانی ژیانت لەگەڵ کەسانی دیکە بەش بکەیت.
شەشەم: لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە بانگهێشت ناکرێیت، چونکە پێیان وایە خۆشییەکانیان لێتێک دەدەیت.
حەوتەم: ناتوانیت خۆشەویستەکەی پێشوت لەبیربکەیت و هەمیشە بیریلێدەکەیتەوە.
هەشتەم: هەمو کەسێک بە خۆشەویستەکەی پێشوت بەراورد دەکەیت.
نۆیەم: زو دەکەویتە داوی خۆشەویستی کەسانی دیکەوە.