نوێترین هەواڵ

راپۆرتى تایبه‌ت به‌ سه‌رچاوه‌ى بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆتایى هات

رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئاشكرایكرد: راپۆرتى تایبه‌ت به‌ سه‌رچاوه‌ى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ چینه‌وه‌ كۆتایى هاتوه‌، و له‌ چه‌ند رۆژى داهاتودا بۆ ڕاى گشتى بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
پیته‌ر بێن ئێمبارك سه‌رۆكى تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌ په‌تاى كۆرۆنا له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى: ره‌شنوسى راپۆرتى رێكخراوه‌كه‌ ته‌واو بوه‌، له‌ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ى كۆتاییدایه‌ له‌گه‌ڵ شاره‌زایان بۆ سه‌یركردنى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: داڕشتن و وه‌رگێڕانى راپۆرته‌كه‌ كه‌ 400 په‌ڕه‌یه‌ پرۆسه‌یه‌كى سه‌خته‌، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ ته‌واو بوه‌ و له‌ چه‌ند رۆژى داهاتودا بڵاوده‌كرێته‌وه‌، و ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ڕاى گشتى.
له‌مانگى شوباتدا تیمێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جیهانى سه‌ردانى شارى ووهانى چینى كرد كه‌ به‌ ناوه‌ندى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا داده‌نرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ و بنه‌ڕه‌تى ڤایرۆسه‌كه‌ و هۆكارى بڵاوبونه‌وه‌ى.

هەواڵی دواتر

مستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک راگەیاند

لەیەکەم هەڵویستی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، مستەفا کازمی سەرۆک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .