
حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر داوا لە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات لە بڕیاری دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار پاشگەز بێتەوە و ئەو ھەنگاوە بە ھەڵە ناو دەبات.
عەبادی لە تویتێکدا ئاشکرایکردووە، دابەزاندنی نرخی دینار ھەژارەکان ھەژار تر دەکات و دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندتر دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدا بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەی کازمی سورە لەسەر ھەڵویستەکانی بۆ جێگیرکردنی بەھای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراق.