
فلۆره‌نتینۆ پێرێس سه‌رۆكى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید به‌نیازه له‌ماوه‌ى داهاتودا چه‌ند بڕیارێكى سه‌رنجراكێش بدات، به‌رنامه‌یه‌كى ئیسپانیش هه‌ندێك له بڕیاره‌كان ئاشكرا ده‌كات و پێشى وایه، به‌ته‌واوه‌تى بازاڕى گواستنه‌وه‌كان له یانه ئیسپانیه‌كه ده‌گۆڕێت.
به‌رنامه‌ى كواترۆى مه‌دریدی بڵاویكردوه‌ته‌وه، پێرێس به نزیكه‌كانى له یانه‌كه وتوه كه خه‌ریكه چه‌ند بڕیارێكى سه‌رنجڕاكێش ده‌دات.
به‌رنامه‌كه ئاشكراشیكردوه، پێشبینى ده‌كرێت به‌شێك له بڕیاره‌كانى پرێس بریتی بن له‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له كیلیان مباپێى فه‌ره‌نسی و ئێرلینگ ئالاندى به‌لجیكى به‌یه‌كه‌وه گرێبه‌ست بكات.
رونیشكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پێرێس چیتر گه‌ڕانه‌وه‌ى كریستیانۆ رۆناڵدۆى ناوێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ده‌ستبه‌ردارى هه‌ریه‌كه له گاریس به‌یڵ، مارسێلۆ و ئیسكۆ ده‌بێت.