
پشكی هه‌رێم له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ردرا و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش جارێكی تر دواخرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له پڕۆژه‌یاسای بودجه درا و به‌وه‌ش هیچ ناكۆكیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌ما.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش به هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تر به‌تایبه‌تی بابه‌تی قه‌رز كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه جارێكی تر دواخرا.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكیانه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له كۆبوونه‌وه‌دان، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی خاڵه ناكۆكه‌كان.