هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامى پەرلەمانى عێراق
ئەمڕۆ یەکشەممەلە کاتژمێر سێ وە تا ئێستا کۆبونەوەی لیژنەی دارایی بە ئامادەبونی سەرۆکی پەرلەمان بەردەوامە.
ئێمە بە ڕونی رای خۆمان لەسەر ئەوە جێگیر کردوە کە بۆ ئێمە موچە و ژیانی فەرمانبەران و مافە دەستوریەکانمان لا گرنگە نەک رێکەوتنێک کە لە ئێستاوە دیار بێ چارەسەری کێشەکان ناکات و جێەجێ ناکرێت.
تا ئێستا مادەی یانزە یەکلانەبۆتەوە، ئەم ئێوارەیە پێش کۆبونەوەی پەرلەمان کۆبونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و کوتلەکان بۆ هەمو ئەو مادانە دەکرێت کە تا ئێستا ناکۆکیان لەسەرە.