• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 27, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
هەرێم و بەغدا لەسەرچی رێكەوتون؟

هەرێم و بەغدا لەسەرچی رێكەوتون؟

by بەرێوەبەر
ئازار 28, 2021
in سلایدشۆ, عێراقی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وردەكاری رێكەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكات و دەشڵێت، ئەو پێی باشە هەرێم لەسەر رادەستكردنی نەوت رێكبكەوێت نەك داهاتەكەی.
ئەحمەد حاجی رەشید لە ئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە بابەتێكدا بەناونیشانی ” ئەو كاتەی دانوستانكاری كورد شكست دەێنێت!!!… كێ باجەكەی دەدات” نوسیویەتی، دانوستان یەكێكە لەهونەرەكانی سیاسەت و بەڕێوەبردنی وڵات و مامەڵە لەگەڵ بەرانبەردا چ یار بن یان نەیار بن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەدانوستانی بوجەدا شاندی هەرێم لەسەرەتاوە لەگەڵ حكومەت رێكەوتون لەسەر رادەستكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ لەگەڵ 50٪ داهاتی فیدراڵی و پاشانیش لەگەڵ هێزە سیاسیەكان رێكەوتون بەتایبەت هێزە شیعیەكان لەسەر هەمان بابەت و بڕ .
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی دەشڵێت، لەئێستەدا ئەو دەقە كۆتا دەقە كە ڕێكەوتنی لەسەر كراوە بۆیە، من پێم باشە هەرێم لەسەر رادەست كردنی نەوت رێكبكەوێت نەك داهاتەكەی، ئەوەی هەرێم رازیبوە لەسەری دەبێت بۆ رادەستكردنی داهاتی یەك بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ دەبێت دوو بەرمیل و نیو بفرۆشێت تا پارەی بەرمیلێك نەوت بدات، لەبەرانبەردا هەرێم سودی ئەوەی دەست دەكەوێت كە شەرعیەتی یاسایی بەدەست دەهێنێت بۆ فرۆشتنی نەوت و حكومەتی فیدراڵ ناتوانێت هیچ جۆرە سكاڵایە لەدژی هەرێم لەدادگای ناوخۆیی بێت یان لەدەرەوە تۆمار بكات لەمەو دوا.
رونیشیكردوەتەوە، لەم نێوەندەشدا ئەگەر زۆرە وڵاتی توركیا ئەو سكاڵایە بباتەوە كە عێراق لەدادگای پاریس لەسەری تۆمار كردوە و داوای 26 ملیار قەرەبوی لێدەكاتەوە، ئەگەر رێكەوتنەكە جێبەجێكرا ئەوا هەرێم  لە فرۆشتنی نەوت وداهاتی ناوخۆ نزیكەی 750 ملیاری دەست دەكەوێت كە لەسەری دەكرێتە ماڵ، لەباشترین حاڵەتدا حكومەتی فیدراڵ بە سیستمی مقاسە بڕی 250 ملیاری بۆ بنێرێت، بەڵام هەرێم دەبێت پارەی كۆمپانیاو كرێی ئەو شتانەی دیكە بدات كە 55٪ داهاتی نەوتەكەیەتی بۆیە ئەوەی دەمێنێتەوە دیسان بەشی خەرجیەكانی ناكات .
ئەو پەرلەمانتارە لە چەند خاڵێكی تردا دەڵێت، خۆ ئەگەر بڕگەی (نفقات فعلیەی) سەردەمی  عبادی جێبەجێ بكەن رەنگە ئەو بڕەش نەنێرن، كەواتە بۆ دانوستامان كرد، خۆ ئەگەر سیستمی مقاسە نەكرێت یاسای ئیدارەی دارایی مادەی 27 بڕگەی 5 جێبەجێ نەكرێت ئەوا دەگڕینەوە بۆ خاڵی سەرەتا هەرێم هیچ نەدات و بەغداش هیچ، كەواتە زەرەرمەندی سەرەكی هاوڵاتی دەبێت، بۆیە من دەنگ نادەم بە بوجەیەك بۆ بەرژەوەندی سیاسیەكان و بنەماڵە دەست رۆشتوەكان نوسرابێت و لە بەرژەوەندی خەڵك نەبێت، دەنگ نەدانیش مەرج نییە نەچمە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆوە، دەمەوێت هەمیشە راشكاو و راستگۆبم لەگەڵتان.

ShareTweetShare
Previous Post

یوسرا رەجەب: شاندی حكومەتی هەرێم خاوەن بڕیار نیە

Next Post

فلۆره‌نتینۆ پێرێس به‌ ته‌ماى چییه‌؟

بەرێوەبەر

Next Post
فلۆره‌نتینۆ پێرێس به‌ ته‌ماى چییه‌؟

فلۆره‌نتینۆ پێرێس به‌ ته‌ماى چییه‌؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ