له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا وه‌زیرانی به‌رگریی 12 وڵات سه‌ركوتی خوێناوی خۆپیشانده‌رانی میانماریان ئیدانه كرد و داوایان كرد سوپای ئه‌و وڵاته كۆتایی به توندوتیژییه‌كان بهێنێت.
وه‌زیرانی به‌رگریی 12 وڵات له‌وانه وه‌زیرانی به‌رگریی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ژاپۆن و ئوستراڵیا رایانگه‌یاندووه، سه‌ركوتی خوێناوی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن سوپای میانماره‌وه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن.
باسیان له‌وه‌شكردووه، سوپایه‌كی راسته‌قینه به پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان مامه‌ڵه‌ده‌كات و به‌رپرسه له پاراستنی هاوڵاتیانی نه‌ك ئه‌وه‌ی زیانیان پێبگه‌یه‌نێت.
وه‌زیرانی به‌رگریی ئه‌و 12 وڵاته دا‌واشیان كردووه، كه سوپای میانمار كۆتایی به توندوتیژی بهێنێت و رێز و شكۆ و متمانه‌ی له ده‌ستچووی خۆی له‌لای هاوڵاتیانی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
رۆژی شه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی سوپای میانمار خۆپیشاندان له دژی كوده‌تای سه‌ربازی له میانمار به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا 91 خۆپیشانده‌ر له لایه‌ن سوپای ئه‌و وڵاته‌وه كوژران، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه له‌و وڵاته كوژراون گه‌یشته 423 كه‌س.
سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵ سوپای میانمار كوده‌تای به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌كه‌دا كرد و له‌و كاته‌وه تائێستا خۆپیشاندان له‌و وڵاته درێژه‌ی هه‌یه.