
ئومێد محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لایەنە شیعەکان توانیان ئەو بڕگەیەی کە خۆیان دەیانەویت لەسەر پشکی ھەرێم لە لیژنەی دارایی جێگیری بکەن.
هاوکات، بڕگەی (ھـ) لە مادەی ١١ی پرۆژەیاسای بودجە بەم شێوازەیە، کە “ئەگەر ھەرێمی کوردستان پابەندی بڕگەکانی (ئەلف و با و جیم) نەبێت ئەوا پشکی ھەرێمی کوردستانیش نانێردرێت.”
باسی لەوەشکرد، ئەم بڕگەیە ١٩ی ئەم مانگە کێشەی دروستکرد، بەڵام ئەمڕۆ لە لیژنەی دارایی جێگیرکرا.
بەهۆی زۆری ناکۆکییەکان لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١، دانیشتنەکانی پەرلەمان چەند جارێک دواخراوە بۆ ئەوەی ئەوەی لایەنەکان بگەن بە رێککەوتنی گشتگیر و بڕیاریش وایە ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ی ئێوارە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی بودجە بانگهیشتی ئەندامەکانی بکات.