مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی رایگەیاند:
“كوردستانییان بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەیە لە بەرامبەر خۆیان و خێزانه‌كانیان. داواتان لێدەکەم لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببه‌ستن و دەستەکانتان بشۆن و خۆتان لە قەرەباڵخی و گردبوونەوە بەدوور بگرن”.سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە “ئێستا کاتی سیاسەتکردن نییە، کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقیکردنەوەدایە، مەترسی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه، ئەو پێشکەوتنانه‌ی ئه‌م دواییه لە به‌رەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمانھێنا، ئێستا لە مەترسیدایە”.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە مایەی نیگەرانی ناودەبات و دەڵێت: “لەم ساتە هه‌ستیاره‌دا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێمی کوردستان دەکەم کە بەرپرسیارێتیی سەرشانیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك بزانن و تەواوی رێكاره نوێیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن”.