د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: رێژه‌ی توشبون به كۆرۆنا زۆر زیادی كردوه و له هه‌ڵكشاندایه و ره‌وشی زۆرینه‌ی نه‌خۆشه‌كان مه‌ترسیداره و پێویسته رێكاره‌كان توندتر بكرێن.
د.سامان به‌رزنجی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه و بڕیاری پێویست بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تاكه ده‌درێت تا خۆپارێزی زیاتر بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: رێژه‌ی توشبون زۆر زیادی كردوه و كۆرۆنا ئێستا له هه‌ڵكشاندایه له هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌تی ره‌وشی زۆرینه‌ی نه‌خۆشه‌كان مه‌ترسیداره و پێویستیان به ئامێری ھه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد هه‌یه.
وه‌زیرى ته‌ندروستى جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته رێكاره‌كان توندتر بكرێن و هاوڵاتیانیش زیاتر پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن.