
ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له گه‌رمیان له به‌رزبونه‌وه‌یه و ته‌ندروستى ئه‌و ئیداره‌یه‌ش داوا له هاوڵاتیان ده‌كات زیاتر خۆپارێزى په‌یڕه‌و بكه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنى بارودۆخه‌كه.
دكتۆر عه‌دنان زه‌هاوى به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا به میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى وتوه: ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌سنوری گه‌رمیان به كاتژمێر به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌چن و ته‌نها رۆژى یه‌ك شه‌ممه دوو توشبو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
باسى له‌وه‌شكردوه: تاوه‌كو ئێستا 23 توشبو له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندان و ته‌ندروستیان تاڕاده‌یه‌ك جێگره، ئاماره‌كان به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌چن، بۆیه پێویسته هاوڵاتیان خۆپارێزی زیاتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین و ژماره‌ی توشبوانیش كه‌م ببێته‌وه.
له‌ماوه‌ى رابردودا شه‌پۆلێكى تر‌ى كۆرۆنا كه نه‌وه‌ى گۆڕاوى ڤایرۆسه‌كه‌یه زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانى گرته‌وه به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، به‌هۆشیه‌وه ژماره‌ى توشبوانى په‌تاكه زۆر زیاتر له نه‌وه‌كه‌ى پێش‌و به‌رزبونه‌ته‌وه، چونكه نه‌وه گۆڕاوه‌كان به‌خێراتر بڵاوده‌بنه‌وه.