قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە،
“دەستخۆشی لە قائیمقامی چەمچەماڵ و هێزە ئەمنییەکانی سنورەكە دەكەم کە ئەمڕۆ تۆمەتباری كوشتنی هێلین و ئاوارەیان دەستگیركرد”.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی :
دەستخۆشی لە قایمقامی چەمچەماڵ و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەكە دەكەم کە ئەمرۆ تۆمەتباری كوشتنی هێلین و ئاوارەیان دەستگیركرد.لەدەمی تاوانەكەدا بەڵێنمان دا تا ئاشكراكردنی تاوانباران و ڕووبەڕووكردنەوەیان لەگەڵ یاسا كۆڵ نەدەین، ئەمڕۆ ئاسوودە بووم بە دەركەوتنی ڕاستییەكان و داننانی دەستگیركراو بەتاوانە قێزەونەكەی. #هیچ_شەرەفێک_لە_ژن_کوشتندا_نییە