مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی “پێڵاو هاویشتنە”کەی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاشکراکرد و رایگەیاند، ” ئه‌مه نەریتێکی پۆپۆلیستی نەشیاوە.”
مەلا بەختیار، له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك له باره‌ی پێڵاوهاویشتنی كازم فاروق سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان نوسیویه‌تی، “ئه‌م نەریتە لە دوای خولی سێیەمی پەرلەمانەوە، سەری هەڵداوە. پێشتر بەهۆی شەڕی ناوخۆوە،کێشەی سیاسی قوڵ هەبو، بەڵام نەگەیشتە شەڕە بوتڵ و پێڵاو تێگرتن!.”
نوسیویشیه‌تی، یٔەمە نەریتێکی پۆپۆلیستی نەشیاوە. گەرچی کوردستان دوچاری گەندەڵی کراوە و خەڵکیش بێرادە، نارەزایە. بەڵام هەر ناکرێ بگاتە پێڵاو هاویشتن.
ئاماژەی بەوەش کردوە،” ئەرکی یەکەمی پەرلەمانتار، لە خراپترین دۆخدا، پاراستنی ئەتەکیەتی مەدەنیە. لە بری پێڵاو سڵاو.”
رۆژی چوارشه‌ممه له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كازم فاروق له دژی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه بۆ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به بژێوی ژیانی هاوڵاتیان ته‌رخان نه‌كراوه، پێڵاوه‌كانی گرته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
دواتر په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ داوای لێبوردن نه‌كات به هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌وه، رێگه‌ی پێنه‌درێت به‌شداری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكات.