په‌روین نوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد: پێویستى هه‌رێم له‌و پاره‌یه زیاتره كه له به‌غداوه دێت و به‌دورى ده‌زانێت له‌یه‌كه‌م مانگى ناردنى به‌شه بودجه لێبڕین لاببرێت.
په‌روین نوری به ماڵپه‌ڕى ناس كوردی وتوه: له یه‌كه‌م مانگی ناردنی پشكی هه‌رێم ئاسان نییه پاشه‌كه‌وتی موچه نه‌مێنێت، چونكه هه‌رێم ده‌بێت داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌پێى نرخى كۆمپانیاى سۆمۆ و 50%ى داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ست بكات، به‌وه‌ش ئاسان نییه له یه‌كه‌م مانگه‌وه لێبڕین لاببرێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وتویهتى: نرخى نه‌وت دیارى كرا‌و نییه و نازانرێت ئه‌و داهاته چه‌نده هه‌رێم ڕاده‌ستى ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و داهاته‌ش نازانرێت كه به‌غدا مانگانه ڕه‌وانه‌ى ده‌كات.
دواى چه‌ندین مانگ گفتوگۆ و دانوستان هه‌رێم و به‌غدا گه‌یشتنه رێكه‌وتن و پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق كه تێیدا پشكى هه‌رێم به 12 ترلیۆن دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت تێپه‌ڕێندرا و فه‌رمانبه‌رانیش چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ن دواى رێكه‌وتنه‌كه مانگانه موچه‌كانیان به‌بێ لێبڕین وه‌ربگرن.