سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، له‌پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمدا رێگه ناده‌ین جارێكی دیكه ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببرێت و داواده‌كه‌ین لێبڕینی سێ مانگی رابردوی ئه‌مساڵ بۆ فه‌رمانبه‌ران بگه‌ڕێندرێته‌وه.
سه‌ركۆ ئازاد به ماڵپه‌ڕى “پیوكهى میدیا”ى وتوه: ئه‌گه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه كاری پێبكرێت، ئه‌وا حكومه‌تی عیراق پشكی سێ مانگی رابردوو بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێبڕینی سێ مانگی رابردوی ئه‌مساڵ بۆ فه‌رمانبه‌ران بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌شكردوه: ئه‌گه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بهێنێرته په‌رله‌مان، رێگه‌ناده‌ین به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت جارێكی دیكه ده‌ست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببرێت و ئه‌و خاڵه له‌پرۆژه‌كه‌دا جێگیر ده‌كه‌ین.