نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراقه‌وه ده‌ڵێت: ده‌ستخۆشى له قوباد تاڵه‌بانى وفراكسیۆنه كوردیه‌كان و مسته‌فا كازمى ده‌كات و په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌كی باش و هانده‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و به‌غدا بێت.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراقه‌وه پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكایه‌تی و هه‌مو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌م، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و رێككه‌وتن مایه‌ی رێز و سوپاسن بۆ چارسه‌ركردنی كێشه‌كان و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی و ئاینده‌یه‌كی باشتر، عێراق پێویستی به هاریكاریی هاوبه‌ش و كاری پێكه‌وه‌یی هه‌یه و ده‌بێ هه‌مومان پشتیوانی له‌و ئاراسته‌یه بكه‌ین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه:ده‌ستخۆشییه‌كی تایبه‌ت له قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شاندی هه‌رێمی كوردستان به پشودرێژی و سه‌ركه‌وتوانه دانوستاندنێكی سه‌ختیان تێپه‌ڕاند، ده‌ستخۆشی له فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ده‌كه‌م كه هاوكار و پشتیوانی یه‌كتر و شاندی حكومه‌ت بون بۆ جێگیركردنی به‌شی هه‌رێم له بودجه.
سه‌رۆكى هه‌رێم له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختیله‌وه‌كردوه‌ته‌وه: هیوادارین هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی یاساكه بن، په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌كی باش و هانده‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ بێت، جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و پێكه‌وه‌ژیان و چه‌سپاندنی مافی هاوڵاتیبوون بۆ هه‌موان، ده‌رگای گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار بۆ هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه تا پێكه‌وه له‌پێناو سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی وڵات‌دا كار بكه‌ن.