• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, حوزه‌یران 26, 2022
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
نەوت و پارە نا ، متمانە و پێکەوەیی

نەوت و پارە نا ، متمانە و پێکەوەیی

بەرێوەبەر by بەرێوەبەر
نیسان 1, 2021
in سلایدشۆ, هەواڵ, وتار
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

چۆن نەخۆشکەوتن و دوورکەوتنەوەی سەرۆک مام جەلال لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق ، بوو بەخاڵی دەستپێکی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕالی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دەکرێت هەرواش پرۆسەی ئامادەکردن و پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق و جێگیرکردنی پشکی کوردیش لەبودجەدا ببێت بە خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگ و دەسپێکی قۆناغی پێداچوونەوە و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد ..

نەوت و پارە نا ، متمانە و پێکەوەیی

گرنگی سەرکەوتنی پرۆسەکە تەنها لەئاڵوگۆڕی نەوت و پارەدا نیە ، بەڵکو لەزیندووکردنەوەی ڕوحی متمانە و کاری پێکەوەییدایە کە مام جەلال لەبەغدادەوە ڕابەرایەتی دەکرد و بە نەخۆشکەوتن و کۆچی دوایشی بەتەواوی لەبەین چوو و هاوسەنگی سیاسی و سەربازی و ئابووری لەنێوان هەرێم و بەغداد بەتەواوی تێکچوو ..

لەدوای نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلالەوە ، یەکەمجارە پرۆسەیەکی ئاڵۆز و هەستیاری بەو شێوەیە لەنێوان هەرێم و بەغداد بەئەنجامێکی باش بۆ هەردوولا یەکلایی ببێتەوە ، بەدڵنیاییەوە داینەمۆی سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە (قوباد تاڵەبانییە ، بەسیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال) ، سەرباری ئاڵۆزی پرۆسەکە هەڵمەتی دژایەتیکردن و دروستکردنی ئاستەنگ و ڕێگرییەکان لەبەردەم قوباد تاڵەبانیدا کەم نەبوون ، بەڵام مکوڕی و پشوو درێژی قوباد تاڵەبانی هەم شکستی بەو هەوڵانە هێنا ، هەمیش ڕوحی متمانە و کاری پێکەوەیی لەعێراق و هەرێمی کوردستان زیندووکردەوە ..

پێویستە ئیتر لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش تێبگەن کە (پەنجە ڕاوەشاندن و شاتەشاتی بەردەم کامێرا و هەڵپەی پۆپۆلیستی و مزایەدەی سیاسی نە سودی بۆ خۆیان و نەخێری بۆ خەڵکیش دەبێت) لەترۆپکی بێهیوای خەڵکی کوردستان و تەواوی لایەنە سیاسییەکاندا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد ، قوباد تاڵەبانی سەرکێشییەکی گەورەی ئەنجامدا و بەپێداگری و پشوودرێژییەوە گوێی بەتانە و تەشەر و پاشقولی هیچ کەسێک نەدا و مام جەلال ئاسا شانیدایە بەر بەرپرسیارییەتی و لەکۆتایشدا بەسەرکەوتن و سەربەرزییەوە لێی دەرچوو ..

بۆیە دەمەوێت لەدڵەوە هەم پیرۆزبایی لەقوباد تاڵەبانی بکەم ، هەمیش سوپاسی بکەم کە جارێکیتر ڕوحی کردەوە بە بەر شێوازی سیاسەتکردن و دونیابینی مام جەلالدا و هیوای هەڵکەوتنی مام جەلالێکی تری پێبەخشین ..ئومێد دەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕالی و تەواوی لایەنە سیاسییەکان (دەرس لەهەڵەکانی ڕابردوو وەربگرن) پابەند و هاوکاربن بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە و (ڕیسەکە لەقوباد تاڵەبانی نەکەنەوە بەخوری) و خەڵکی کوردستانیش لەوە زیاتر برسی و بێ مووچە نەکرێن ..

ShareTweetShare
Previous Post

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایى: ئاسان نییه‌ له‌یه‌كه‌م مانگه‌وه‌ پاشه‌كه‌وتى موچه‌ نه‌مێنێت

Next Post

هونه‌رمه‌ندێكى كورد ده‌ستى به‌گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى هونه‌رى له‌سه‌ر ئاستى جیهانى عه‌ره‌بى كردوه‌

بەرێوەبەر

بەرێوەبەر

Next Post
هونه‌رمه‌ندێكى كورد ده‌ستى به‌گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى هونه‌رى له‌سه‌ر ئاستى جیهانى عه‌ره‌بى كردوه‌

هونه‌رمه‌ندێكى كورد ده‌ستى به‌گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى هونه‌رى له‌سه‌ر ئاستى جیهانى عه‌ره‌بى كردوه‌

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ