هونه‌رمه‌ندێكى وێنه‌كێشى كوردى دانیشتوى شارى كه‌لار به‌نیازه پڕۆژه‌یه‌كى هونه‌رى جێبه‌جێبكات كه به‌گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى هونه‌رى له‌سه‌ر ئاستى جیهانى عه‌ره‌بى هه‌ژمار ده‌كرێت.
عه‌دنان عه‌بدولقادر هونه‌رمه‌ندى وێنه‌كێشى دانیشتوى شارى كه‌لار تایبه‌ت به‌رادیۆ نه‌واى ڕاگه‌یاند، له‌دواى سه‌ركه‌وتنى هه‌ردوو قۆناغى وێنه‌كێشانى (ره‌نگ و فرمێسك) و (هه‌ڵكشان به‌ره‌و لوتكه) له‌ئێستادا ده‌ستیكردوه به قۆناغى (لوتكه‌ى هارمۆنى) كه گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى هونه‌رى تاكه كه‌سیه له‌سه‌ر ئاستى جیهانى عه‌ره‌بى.
وتیشى، پڕۆژه‌كه به‌هه‌وڵى تاكه‌كه‌سى خۆیه‌تى و هه‌زار تابلۆ له‌خۆده‌گرێت و له‌ئێستادا ده‌ستیپێكردوه و سه‌د تابلۆشى ته‌واوكردوه و پێشبینیشیكرد له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكى داهاتوودا ته‌واوببێت و وه‌كو خۆى ده‌ڵێت: به‌ته‌واوبونى پڕۆژه‌كه ده‌بێته گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت و شانازى هونه‌رى بۆ گه‌لى كورد.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده وێنه‌كێشه كه له‌دایكبوى 1971 ى شارى خانه‌قینه ئاشكراشى كرد، خاوه‌نى نزیكه‌ى 89 بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و به‌ده‌یان خه‌ڵاتى ده‌ركى و دوو بڕوانامه‌ى فه‌خرى نێوده‌وڵه‌تیه و 31 پێشانگاى له‌هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا كردوه‌ته‌وه و خاوه‌نى زۆرترین تابلۆیه له‌عێراقدا كه ژماره‌كه‌ى ده‌گاته نزیكه‌ى 3 هه‌زار تابلۆى جۆراوجۆر.
رونیشیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى ناسراوه و سه‌ركه‌وتوبوه به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار هیچ پاڵپشتى و هاوكاریه‌كیان پێشكه‌شنه‌كردوه و به‌ڵكو بونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م كاره هونه‌ریه‌كانى.