ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكێشێت بە باوك و كوڕێكدا و هەردوكیان گیان لەدەستدەدەن، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت: ئۆتۆمبێلەكە زۆر خێرا بوە.
موقەدەم فازل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە: شەوی ڕابردو لەگوندی عارەب كەندی سەر بەناحیەی گوێر ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب نیسان بەخێراییەكی زۆرەوە خۆی كێشا بە دوو پیادە كەباوك و كوڕێك بوون.
ئەوەشی رونكردوەتەوە: ئەو باوك و كوڕە لە تەنیشتی رێگاكە رۆیشتون و دەستبەجێ هەردوكیان گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: لەدوای ئەوە پیكابەكە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە وخۆی كێشاوە بەپیكابێكی تری وەستاو لەجۆری “دییر” و زیانی مادی بەویش گەیاندوە و پاشان وەستاوەتەوە.