جێگری پارێزگاری موسڵ: حكومه‌ت جدی نییه‌ له‌ ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال

ره‌فعه‌ت سمۆ جێگری پارێزگاری موسڵ پێى وایه‌: تا ئێستا په‌كه‌كه‌ و هێزه‌ ناشه‌رعیه‌كان له‌ شنگال ماون و ده‌رنه‌چون، چونكه‌ حكومه‌تی عێراق جدی نییه‌ له‌ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه‌.
ره‌فعه‌ت سمۆ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی وتوه‌: ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی حكومه‌تی عێراق دابوى به‌ په‌كه‌كه‌ و هێزه‌ ناشه‌رعیه‌كان بۆ ده‌رچونیان له‌ شنگال جێبه‌جێ نه‌كرا و مۆڵه‌ته‌كه‌ش ته‌واو بو، بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق جدی بێت و بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات.
باسى له‌وه‌شكردوه‌: چه‌ندین هێز له‌ شنگال هه‌ن كه‌ ناشه‌رعین و دۆخی شنگالیش زۆر خراپه‌ و پێویسته‌ هه‌رچۆنێك بێت حكومه‌تی عێراق بڕیارێك بدات و ئه‌و هێزانه‌ ده‌ربكات، چونكه‌ ناكرێت دۆخه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت.
جێگری پارێزگاری موسڵ ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه‌: تا ئێستا هێزه‌ ناشه‌رعییه‌كان ئاماده‌ نین شنگال چۆڵ بكه‌ن و به‌ ناوی خه‌ڵكی شنگاله‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ پشتگیرییان ناكات و داوای ده‌رچونیان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ له‌ به‌رچاو بگرێت و ده‌ریان بكات و چیتر رێگه‌ نه‌دات له‌ شنگال بمێننه‌وه‌ و دۆخی ناوچه‌كه‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .