شوان گه‌ردی
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له شاری سلێمانی ، پۆلیسی شار به فه‌رمانی دادوه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیر كردنی كه‌سانێك جاڕدا كه خۆیان ڕاگه‌یاندووه وه‌ك ( هاوڕه‌گه‌زباز – هاوڕه‌گه‌خواز – المثلیة ) …
ئه‌وه‌ی تێبینی كرا ئه‌وه بوو ته‌نها نێره‌كانیان به كامیراكان نیشاندا ، ئیتر نازانین ته‌نها نێرهكانن ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه یان مێینه‌شیان له‌گه‌ڵدایه .
پێم باشه كه‌مێك به‌ووردی باسی ئه‌و دۆسێیه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قی بابه‌ته‌كه بده‌ین و به گرچوكاڵی شته‌كه تێنه‌په‌ڕێنین …وه‌ك سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه به شێكی زۆری بوونه‌وه‌ره‌كان به مرۆڤیشه‌وه ، زیاد بوون و به‌رده‌وامی بوونی وابه‌سته‌ی سێكس و لێكه‌وته‌ی سێكسه ، كه به هۆیه‌وه دووگیانی دروست ده‌بێ و پاشان منداڵ بوون … جگه له هه‌ندێ بوونه‌وه‌ری تر كه به ڕێگه‌ی له‌ت بوون و شێوازه‌كانی تر زیاد ده‌كه‌ن …
به گشتی كرداری سێكس مه‌حه‌كی به‌رده‌وامی مرۆڤ و گیانله‌به‌ر و ئاژه‌ڵ و ماسی و … هتد یه .بۆیه سێكس به په‌یوه‌ندییه‌كی پیرۆز هه‌ژمار ده‌كرێ له یاساكان و ئایینه‌كان ، كرداری سێكس به زۆری و خه‌ڵه‌تاندن و وه‌عد و وه‌عید و فێڵ … هتد به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێ ، و ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ته‌مه‌نی یاسایی ته‌واو نه‌كردبێ ئه‌وه سزاكه‌ی توندتر ده‌بێت …
له ئایینه‌كانیش سێكسی ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی شه‌رعی به تاوانێكی گه‌وره داده‌ندرێت و سزاكه‌شی له دونیا و له ئاخیره‌دا زۆر تونده … له‌وه زیاتر تفاصیل ناده‌ینه ئه‌و لایه‌نه …سێكس له ڕووی یاسایی و شه‌رعییه‌وه بریتییه له لێكه‌وته‌ی زه‌واج كه ئه‌ویش به‌وه پێناسه كراوه كه (الزواج عقد بين رجل وامرأة تحل له شرعا غايته انشاء رابطة للحياة المشتركة والنسل ) واته گرێبه‌ستێكه له نێوان پیاو و ژن‌دا بۆ یه‌كتر حه‌ڵاڵ ده‌بن و مه‌به‌سته‌كه‌شی پێكهێنانی ژیانێكی هاوبه‌ش و وه‌چه‌یه ) ..كه‌واته وهزاج و سێكس ته‌نها له نێوانی ژن و پیاودا پێی ده‌وترێت زه‌واج و سێكسی دروست یا ئاسایی .. به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوزه‌رێك به ناو مێژووی مرۆڤایه‌تی بكه‌ین چه‌ندین شێوازی سێكس كردن و میولی جنسی ده‌بینین … پێتان وانه‌بێت ئه‌و میوله جنسییه غیر تقلیدییه ته‌نها له مرۆڤدا هه‌بێت ، نه‌خێر هه‌رچی بوونه‌وه‌ر هه‌یه ، له ئاژه‌ڵ و باڵنده و ماسی … ئه‌و میوله جنسییه نا ئاساییهیان هه‌یه و ده‌توانن له یوتیوب بیبینن …
جۆره‌كانی سێكس :-
1- سێكس له نێوانی نێر و مێی مرۆڤدا ( جا به شه‌رعی و غه‌یره شه‌رعی ) .
2- سێكس له نێوان نێر و نێری مرۆڤدا ( اللواطة )
3- سێكس له نێوانی مێ و مێی مرۆڤدا ( السحاقه )
4- سێكس له‌گه‌ڵ مردوودا ( نێری زیندوو له‌گه‌ڵ مێی مردوو – یان به پێچه‌وانه‌وه )
5- سێكس له ئاژه‌ڵاندا ( چ پیاو و چ ژن )
6- سێكس له‌گه‌ڵ كاڵا و شتی مرده ( وه‌ك كه‌ل و په‌ل و شتی ناوماڵ – چ پیاو و چ ژن )
7- سێكس له‌گه‌ڵ خوددا ( ده‌ستپه‌ڕ – ماستربهیشن – چ پیاو و چ ژن )
ئه‌و جۆر و شێوازانه‌ی باسم كردن ، ته‌نها خاڵی یه‌كه‌م و حه‌وته‌میان نه‌بێ ، ده‌نا ئه‌وانه‌ی تر هه‌موویان نا ئاسایی و نا سروشتین و له‌گه‌ڵ سروشت و مه‌به‌ستی كرداری سێكس كۆك نین … پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه … ئه‌وانه‌ی خاڵی ( 2 تاكو 6 ) ، حه‌صر نییه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناڕۆشنبیر تاكو بڵێین ئه‌وه كه‌سێكی جاهیله بۆیه واده‌كات ، په‌یوه‌ندی به نه‌دارییه‌وه نییه تا بڵێین كابرا له‌به‌ر نه‌بوونییه بۆیه واده‌كات ، په‌یوه‌ندی عه‌قیده و ئیمانه‌وه نییه تا بڵێین كابرایه‌كی بێ باوه‌ڕه بۆیه وا ده‌كات ، په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه نییه په‌یوه‌ندی به نه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندی به پێگه و پله‌ی وه‌زیفی و ئیدارییه‌وه نییه تا بڵێین ئه‌وه له‌به‌ر فڵانه هۆكار وا ده‌كات … كه‌واته مه‌سه‌له‌كه له‌وه گه‌وره‌تره من له سه‌ر ته‌نیشت لێی ڕاكشێم و بێم بڕیار له‌سه‌ر بابه‌تێك بده‌م كه :-
ته‌مه‌نی بابه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ بوونی مرۆڤایه‌تی و بوونهوهرهكاندایه و له ناو هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان هه‌بووه و هه‌یه و ده‌مێنێ ، له لای ده‌وڵه‌مه‌ند و رۆشنبیر و به ته‌مه‌ن و خه‌ڵكی به‌رپرس و هه‌یه سه‌رۆكی ووڵاته و له لای كه‌سانی باڵا ده‌ستی خاوه‌ن نفوزی دارایی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی ئایینی ئه‌و شته وجودی هه‌یه و وه‌ك ووتم ( هه‌بووه – هه‌یه – هه‌ر ده‌شمێنێ ) ….. كه‌واته با بزانین ئه‌وه‌ی تا ئێستا زاندراوه له هۆكاره‌كانی هانا بردنه به‌ر یان مماره‌سه كردنی هاوڕه‌گه‌زخوازی چییه ؟!چوار هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان كراوه تا ئێستا كه بریتین له :-
1- هۆكاری جینی .
2- هۆكاری هۆرمۆنی.
3- هۆكاری ده‌روونی .
4- هۆكاری په‌روه‌رده‌یی .
ئه‌وانه‌ی له خاڵه‌كانی ( 2 تا 6 ) باسم كردن ئێستا به ( LGBTQ ) ناویان ده‌به‌ن كه بریتین له ( لیسبیان – گه‌یز – بایسێكچواڵ – تڕانسجێنده‌ر یان تڕانسسێكچوهڵ – كوییر ) … و ئه‌و گروپه له مرۆڤ ئاڵای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه كه بریتییه له سێگۆشه‌یه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی بهنفسهجی یان ئاڵای شه‌به‌نگی ) و ڕۆژێكیشیان له ساڵدا بۆ ئاهه‌نگگێڕان پێی ده‌وترێت ( پڕاید ) هه‌ر ساڵه‌ی له ووڵاتێك ئاهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساز ده‌ده‌ن … ووڵاتانی ئه‌وروپی زیاتر په‌رۆشی پاراستن و دانپیانی یاسایین به‌و كه‌سانه … نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بریاری تایبه‌تی خۆی به پاراستن و فه‌راهه‌م كردنی مافی ئه‌و كه‌سانه و عیراق زۆر رووبه‌رووی توصیاتی پاراستنی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه له ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ له جنێڤ .له ڕووی شه‌رعییه‌وه ( ده‌قی تایبه‌تمان نییه كه سزای دونیه‌وی بۆ هاوڕه‌گه‌زخوازان دانابێت له قورئاندا ) و وه‌ك حه‌دیسیش سێ حه‌دیس هه‌یه كه خیلافێكی زۆر هه‌یه له ضعف و صحه‌تی حه‌دیسه‌كان به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی له نێوان سێ حهدیسهكهدا حوكمی جیاجیا هه‌یه ، و له‌وه‌ش زیاتر ابوبكر الصدیق ووتوویه‌تی بیانكوژن ، عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالب ووتوویه‌تی بیانسووتێنن … له ڕووی یاساییه‌وه له عێراقدا :-
ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه ره‌گه‌زخوازی مێژووێكی دێرینی هه‌یه له عیراق و ئه‌وه‌ی به نووسین له‌به‌ر ده‌ستدایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌كه‌دییه‌كان كه به تاوانی نازانێ و له لای ئاشوورییه‌كان هه‌مان شته … و هاوڕه‌گه‌زخوازی له‌سه‌رده‌می هاتنی به‌ریطانیا بۆ عیراق به ده‌ق تجریم كرا … وه‌ك یاسا … تا عیراق بوو به كۆماری و به‌عس حوكمی گرته ده‌ست و یاسای عقوباتی عیراقی ده‌رچوو كه تیایدا باسی تجریم كردنی هاوڕه‌گه‌زخوازی ناكا و ته‌جریمی ناكا ، تا ساڵی 2001 كه بڕیاری 234 ی مجلس قیاده‌ی سه‌وره ده‌رچوو كه تیادا هاتووه (عقوبة الإعدام على الزنا، والتورط في الدعارة، وأي شخص “يرتكب السدومية مع ذكر أو أنثى أو ينتهك شرف ذكر أو أنثى دون موافقته وتحت تهديد السلاح أو بالقوة بطريقة تهدد حياة الضحية (ذكر أو أنثى) ) له عیراقی دوای 2005 ، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هیچ ماده‌یه‌كی یاسایی له تجریم كردنی هاوره‌گه‌زخوازی و نه‌بوونی هیچ یاساییهكیش كه ئه‌وانه بپارێزێ به‌ڵام به فه‌توای پیاوانی ئایینی له ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق به پێی راپۆرته‌كانی نێردراو بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به سه‌دان كه‌س له‌وانه كوژراون به شێوازی زۆر نامرۆڤانه ..له هه‌رێمی كوردستان هه‌مان بارودۆخی یاساییه وه‌ك عیراق ، به‌ڵام بابه‌تی كوشتن و تصفیه كردنی ئه‌و كه‌سانه باس ناكرێت كه ڕوویدابێت .و له عیراق بزوتنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی ( LGBTIQ ) و هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌یه‌كی تر هه‌یه به ناوی ( IraQueer ) ….
وه‌ك له كۆمێنێتی هاوڕێیه‌ك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی دوێنمان نووسیبووی ئه‌و گه‌نجانه‌ی شاری سلێمانی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زخوازانیان هه‌ڵداوه یان هه‌ڵیاندابوو … ( به هه‌ر حاڵ ) …به‌ڕێزان …زۆر كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كا بزانن كه خه‌ڵكانێكی وه‌ك ئێمه بۆچوونی چییه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ، دیاره ئه‌وه‌ش له گه‌وره‌یی خۆیانه كه بۆچوونی ئێمه به هه‌ند وه‌رده‌گرن .. ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ده‌ینووسم بۆچوونی خۆمه و كه‌س ملزم نییه پێیه‌وه و له سوونگهی زانیارییه‌كانی خۆم ئه‌و قهناعهتانهم لا دروست بووه ..
1- به هیچ شێوه‌یه‌ك لایه‌نگیری و هانی هاوڕه‌گه‌زخوازی ناكه‌م و پێموایه كه دژی سروشتی په‌یوه‌ندی ته‌ندروستی كرداری سێكسه و له ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه به باش نازاندرێت .
2- به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كوشتن و توند و تیژی و ئازاردانی هاوڕه‌گه‌زخوازان نیم به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م چاره‌سه‌ری هۆكاره‌كان بكرێت كه پێشتر باسم كردووه و هه‌روه‌ها ده‌بێ وه‌ك بابه‌تێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ كه وجودی په‌یوه‌سته به وجودی مرۆڤایه‌تی ، له ئه‌زه‌له‌وه هه‌بووه و تا ئه‌زه‌لیش ده‌مێنێ ، هاوشێوه‌ی زینا و له‌شفرۆشی و قه‌تل و دزین و ته‌عه‌دا كردن .
3- ده‌بێ سه‌نته‌ری تایبه‌تمه‌ند توێژینه‌وه‌ی وورد بكات بۆ زانینی هۆكاره‌كان و دانانی به‌رنامه‌ی تۆكمه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وانه‌ی له خاڵی 3 و 4 ی هۆكارهكاندان كه بریتین له ( هۆكاری ده‌روونی و هۆكاری په‌روه‌رده‌یی ) … و ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێكیش هه‌ڵه‌یه‌كم كردبێ ، ممنون ده‌بین بۆمانی ڕاست بكه‌نه‌وه …