به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆمارى ئیسلامى ئێران 6 كوردى تر‌ى له به‌ندیخانه‌ى ئورمیه له سێداره‌دا و دوان له‌و كه‌سانه بران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردوه‌ته‌وه: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له به‌ندیخانه‌ى ئورمیه لانیكه‌م 6 كوردى تر له سێداره دراون، ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه رۆژى شه‌ممه برابونه ژورى تاكه كه‌سییه‌وه.
ئه‌و رێكخراوه‌كه رونیشیكردوه‌ته‌وه: دوان له به‌ندكراوه‌كان برا بون و به‌رپرسان یه‌ك رۆژ پێش جێبه‌جێكردنى سزاكه كه‌سوكاریانى ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتوه: هه‌ر شه‌ش به‌ندكراوه‌كه به تۆمه‌تى بازرگانیكردن به ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابو.