پزیشكێكی پسپۆڕی ده‌رمان و شاره‌زای كاروباری ده‌رمان سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرد و ده‌ڵێت: حكومه‌تى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ته‌ندروستى تۆمه‌تبارن به‌هه‌ده‌ردانی پاره وگومان له گرێبه‌سته‌كانی كڕینی ده‌رمان و پێداویستی و ئامێره پزیشكییه‌كان هه‌یه.
دڵشاد محه‌ممه‌د پزیشكی ده‌رمانساز و شاره‌زای كاروباری ده‌رمان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكراى كرد، له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی سكاڵاى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆماركردووه و داواى وردبینى له دۆسیه‌ی كڕینی ده‌رمان، و پێداویستیه پزیشكیه‌كان، و ئامێره پزیشكیه‌كان و ته‌نده‌رینگ له بواری ده‌رمانی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان بكرێت.
وتیشى، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و وه‌زیر و راوێژكاری ژمێریاری و یاسایی ده‌ستیان له به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه، بۆیه زۆر گرنگه وردبینی و پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی كڕینی ده‌رمان و ئامێره پزیشكیه‌كان بكرێت.
دڵشاد محه‌ممه‌د ڕونیكرده‌وه، وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ر و راوێژكاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه‌ى ته‌نده‌رى ده‌رمانیان بۆ ده‌رده‌چێت و پشكیان له كڕینی ده‌رمانه‌كه هه‌یه.