كۆرۆنا له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڵاوده‌بێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، توشبونى به‌ڕێوه‌به‌ر و زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كانى به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ر و زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان توشی كۆرۆنا بون و به‌هۆیه‌شه‌وه‌، بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته‌ یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان به‌ئۆنلاین ده‌بێت.
رونیشیكرده‌وه‌، بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، له‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته‌ كاره‌كانی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان ته‌نها له‌ڕێگه‌ی وێبسایتی تایبه‌ت به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان
 (mhe-equalization.com) به‌شێوازی ئۆنڵاین ئه‌نجامده‌درێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و مامۆستاو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێت و داواشده‌كات، هه‌موان پابه‌ندی مه‌رج و رێنمایه‌كانی خۆپارێزی بن.

هەواڵی دواتر

هۆشیار زێباری جارێكی تر هێرش دەكات سەر دادگای فیدراڵی

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر هێرش دەكاتەوە سەر دادگای فیدراڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .