پسپۆڕێكی كه‌شناسی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (4ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، به‌گوێری ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه‌شوهه‌وا دیاریكردووه، شه‌پۆڵێكی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كبیرت ” So2″ به‌ره‌و وڵاتی شام، دواتریش به‌ره‌و عێراق و توركیا دێت، كه هه‌رێمی كوردستانی ده‌گرێته‌وه، به‌هۆی گڕكانی “ئهتهنا” له دوورگه‌ی “سه‌قڵیه”ی ئیتاڵیاوه درووست بووه.
سادق عه‌تیه، پسپۆڕی كه‌شناسی عێراقی گوتی: “ئه‌و گازه‌ی گڕكانه‌كه‌ی “ئه‌تینا” ده‌ریكردووه، بۆ جاری حه‌وته‌مه له شه‌وی رابردووه‌وه، كه بۆماوه‌ی (48) كاتژمێر له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ماندا ده‌مێنێته‌وه”.
گوتیشی: “دووه‌م ئۆكسیدی كبیرت، گازێكی ژه‌هراوییه، ئه‌گه‌ر به چڕی له هه‌وادا بمێنێته‌وه، ره‌نگێكی ناشیرینی هه‌یه و بۆنه‌كه‌شی ناخۆشه، له چالاكییه گڕكانییهكانهوه سه‌رهه‌ڵده‌دات و له رێگه‌ی سووتانی كبریتهوهش درووست ده‌بێت”.
سادق عه‌تیه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌و گازه له رێگه‌ی كارگه و وێستگه‌كانی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانی كارهباهوه، له رێگه‌ی سووتانی نه‌وت یان ره‌ژوو له هه‌وادا ده‌مێنێته‌وه.
روونیشكرده‌وه، خه‌ڵك گازی دووه‌م ئۆكسیدی كبریت به‌هۆی مانه‌وه‌ی له‌هه‌وادا هه‌ڵده‌مژن، كه ده‌بێته هۆی سووتانه‌وه‌ی چاو و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان، له رێگه‌ی دڵۆپه‌ی ئاویشه‌وه هه‌ستی پێده‌كرێت، كه تامێكی ناخۆشی هه‌یه.