
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی تا 10 ساڵی دیكه له په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌دا پشت به روسیا و چین ده‌به‌ستێت.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاشكرای كرد، ده‌قی رێككه‌وتنی 25 ساڵه‌ی وڵاته‌كه‌ی و چین له لایه‌ن خۆیه‌وه ئاماده‌كراوه.
وتیشی، ئێران تا 10 ساڵی تر له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیدا پشت به روسیا و چین ده‌به‌ستێت و له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی داده‌ڕێژێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڕوای خۆی نیشاندا كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هاوسه‌نگی هێز گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رێگری بكات له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێی هێز و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهانی سه‌رهه‌ڵبده‌ن و ركابه‌ری بكه‌ن.
زه‌ریف راشیگه‌یاند، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا به باشی دركی به‌وه‌كردبوو، كه چین له زۆر رووه‌وه به‌ره‌و پێش چووه و گه‌شه‌ی كردووه، ته‌نانه‌ت له بواری ئاسایشیش كه واشنتۆن خۆی تیایدا به باڵاده‌ست داده‌نێت، ركابه‌ری ده‌كات.
له‌ماوه‌ی رابردوودا ئێران و چین رێككه‌وتنێكی 25 ساڵه‌ی ستراتیژیان له بواره‌كانی وزه، ته‌كنه‌لۆجیا، گه‌یاندن و رێگاوبان واژۆكرد و رێككه‌وتنه‌كه‌ش له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی ئێران كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.