بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، له ئێستادا دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه نییه كه پێویست بكات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبوان زیاتربێت به دڵنیاییه‌وه قه‌ده‌غه‌ی گشتی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌ندرێت.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له ئێستادا دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه نییه كه پێویست بكات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبوان زیاتربێت به دڵنیاییه‌وه قه‌ده‌غه‌ی گشتی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌ندرێت.
راشیگەیاند:” لە سنوری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەکی زۆر لە ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارهێندراون و دامودەزگاکانیش داواکارییەکی زۆریان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە پێشکەشکردووە، رەنگە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی پێویست نەمێنێت “.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی داخستنی مزگەوتەکان داوای‌کرد ئەو بابەتە بە هەستیاری وەرنەگیرێت و هەر شوێنێک مەترسی قەرەباڵغبوون و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای لەسەر بێت بە دڵنیاییەوە دادەخرێت.
ماوەی چەند هەفتەیەکە تا دێت ژمارەی توشبوان و مردوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەبن و به‌و هۆیه‌شه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر كراون.