وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان داواى له هاوڵاتیان كرد، له‌پێناو كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وه‌رگرتنی ڤاكسین ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا تۆمار بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌بانگه‌وازێكدا داواى له هاوڵاتیانى هه‌رێم كرد ناوی خۆیان له پۆرتاڵ و ئۆنلاینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم تۆمار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا، چونكه به به‌شێكی گرنگی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی داده‌نرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
رونیشیكرده‌وه، به پێی ڕیزبه‌ندی و پێشینه‌یی و هاتنى بڕێكی دیاریكراو، سه‌ره‌تا ڤاكسینه‌كه ده‌درێت به پزیشكان و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی و مامۆستایانی پۆلی 12 و هاوڵاتیانی هه‌ڵگری نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و خانه‌نیشینان و به‌ساڵاچوان و هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، بۆیه داوایان لێده‌كه‌ین خۆیان ناونوس بكه‌ن له سیسته‌می پۆڕتاڵ و ئۆنلاینی تۆماركردنی پێشوه‌خته بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆڕۆنا.