وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، پلانیان هەیە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا، رۆژانە ٢٠ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بدەنە هاوڵاتیان. دەشڵێت، چوار کاتژمێرەکەی دیکە لە رێگەی مۆلیدەکانەوە پڕدەکەنەوە.
ئهمڕۆ دووشهممه، کەمال محەمەد وەزیری کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ کە دەکەوێتە مانگی چوارهوه، رۆژانە ٢٠ كاتژمێر کارەبا دەدەنە ھاوڵاتیان و ئەو چەند كاتژمێرهی دیکەش لە رێگەی مۆلیدەکانهوه دابیندەکرێت.
وەزیری کارەبا باسی لەوەشکرد، کە پێدانی کارەبا لە وەرزی ھاوین زیاد دەبێت و ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی پرۆژەیەکن لە گەرمیان، کە مانگی پێنج تەواو دبێت و ١٦٠ مێگاوات کارەبا دەچێتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانیی ههرێمی كوردستان.